سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگری کنێست لە ئیسرائیل: "شەڕ لەگەڵ حزبوڵڵا ئاڵۆز دەبێت".

سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگری کنێست لە ئیسرائیل:

 

سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە و بەرگریی کنێستی ئیسرائیل ڕایگەیاند: شەڕ لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان لە ئێستادا یان لە داهاتوودا شەڕێکی ئاڵۆز دەبێت.

ئەم بەرپرسە ئیسرائیلییە ڕایگەیاندووە: ئێمە لە دۆخێکی باشدا نین بۆ ئەوەی لە یەک کاتدا لە بەرەی باکوور و باشوور بچینە شەڕەوە.

پێشتر ژەنەڕاڵ یسرائیل زیڤ، سەرۆکی پێشووی بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو: ئەگەر ڕووبدات، چوونە ناو شەڕێکی بەرفراوان لەگەڵ لوبنان لەوانەیە خراپترین کات بۆ ئیسرائیل ڕووبدات.

ئەم ژەنەراڵە ئیسرائیلییە جەختی لەوە کردەوە: "بژاردەی هێنانی ئیسرائیل بۆ ناو شەڕێکی درێژخایەنی پەرتبوون، ئەو بژاردەیەیە کە حزبوڵڵای لوبنان ئارەزووی دەکات، چونکە دەزانێت ئیسرائیل لە تاڵاوی قووڵی غەززەدا گیری خواردووە، کە هیچ چارەسەرێکی نییە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، دۆخەکە لە... باکوور زۆر سوودی بۆیان دەبێت." "

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top