بەهۆی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر نووسینگەی خاچی سوور لە غەززە زیاتر لە ٢٠ کەس کوژران

بەهۆی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر نووسینگەی خاچی سوور لە غەززە زیاتر لە ٢٠ کەس کوژران

 

ڕۆژی شەممە 22ی حوزەیران، کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور ڕایگەیاند: کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر شوێنێکی نزیک ئۆفیسی ڕێکخراوەکە لە غەززە دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون.

بەگوێرەی ئاماری نووسینگەی خاچی سوور لە باشووری کەرتی غەززە، لەم هێرشەدا کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی، بە موشەکەکانی کالیبەری قورس لە نزیک ئەم نووسینگەیە ئەنجامدرا، زیاتر لە ٢٠ کەسی خەڵکی غەززە کوژران، وەزارەتی تەندروستی غەززە هەروەها ڕایگەیاندووە، کە ٢٥ کەس کوژراون و بریندار بوون.

هەروەها ئیسرائیل ڕایگەیاند: کە هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئەم هێرشە کاری سوپای ئەو وڵاتە بووە و سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە، کە لێکۆڵینەوە لەم هێرشە ئەنجام دەدات.

بەرپرسانی ئۆفیسی خاچی سوور دەڵێن: کە بینای ئۆفیسەکە زیانی پێنەگەیشتووە و موشەکەکان لە چەند مەترێکدا كەوتوونەتە خوارەوە، لە وەڵامی ئەم هێرشەدا، لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی:... هێرشکردنە سەر نزیکیی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی و هاوکارانی ئەو دامەزراوانە دەخاتە مەترسییەوە ئەم هێرشە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە کەمتر لە یەک مانگی ڕابردوو بۆردومانی ئیسرائیل بووە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی کوشندە لە کەمپێکی پەنابەرانی فەلەستینی لە باشووری غەززە و توڕەیییەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، لەوانە... هەندێک لە هاوپەیمانە نزیکەکانی ئیسرائیل، لەسەر هێرشە بەرفراوانەکەی سوپای وڵاتەکە بۆ سەر ڕەفەح.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top