لە ئەنجامی لافاو لە هیندستان ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی لافاوێک کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە ویلایەتی ئاسام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان دروستبووە، ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٧١ هەزار دانیشتووی ناوچەکە ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.
ئاژانسی هەواڵی هیندستان تایمز بە پشتبەستن بە بەرپرسانی بەشی بەڕێوەبردنی کارەساتی سروشتی ڕایگەیاند، کە لافاوەکانی ویلایەتی ئاسام کاریگەرییان لەسەر ژیانی نزیکەی ٣٩٠ هەزار کەس هەبووە.
دەسەڵاتدارانی ویلایەتی ئاسام ڕایانگەیاند: کە ٢٤٥ کەمپی فریاگوزاریی کاتی لە ١٧ قەزای ئەم ویلایەتەدا دامەزراون.
بە وتەی هەمان بەرپرسان، لە ئەنجامی ئەم کارەساتە سروشتییە، لە کۆی ١٧١ ئاوارە نزیکەی ١٥،١٦٠،٠٠٠ کەس لە کەمپی فریاگوزاری کاتیدا جێگیر کراون.
بەپێی ئامارەکانی کەشناسی هیندستان، بڕی بارانبارین لە ویلایەتی ئاسام لە 1 تا 19ی حوزەیران بە ڕێژەی 50% زیاتر بووە لە وەرزی ئاسایی.
گوڵان: سەردار خەلیل