بەهۆی وەرگەڕانی پاسێك دەیان كەس گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، ، لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە ڕێگای شاخەوە بۆ ناو ڕووبارێک لە کشمیر، ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان منداڵ بوون.
لە بەیاننامەیەکدا کە ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی کارەساتی سروشتی پاکستان بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، لەنێو کوژراوەکاندا نۆ منداڵ و چوار ژن هەن، هاوکات چوار کەسیش بەهۆی ئەوەی لە پاسەکە بازیانداوە پێش ئەوەی بکەوێتە ناو ڕووباری خێرای "نیلم"ەوە برینداربوون.
بەرپرسان دەڵێن، تا ئێستا غەواسەکان شەش تەرمیان دۆزیوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمی زیاتریش بەردەوامە.
بە گوتەی پۆلیس، ئەگەری زۆرە ژمارەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە زیاتر بێت.
گوڵان: سەردار خەلیل