سوپای ئیسرائیل خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی لە لایەن حیزبوڵڵای لوبنان پشتڕاست کردەوە

سوپای ئیسرائیل خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی لە لایەن حیزبوڵڵای لوبنان پشتڕاست کردەوە

 

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە پشتڕاستی کردەوە کە یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کە لە ئاسمانی لوبنان چالاك بوو، بە مووشەکێکی زەوی بۆ ئاسمان خراوەتە خوارەوە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: “ماوەیەکی کەم لەمەوبەر مووشەکێکی زەوی بۆ ئاسمان ئاراستەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی کرا کە لە ئاسمانی لوبنان چالاک بوو، لەگەڵ بەركەوتنی ئەم مووشەکە”. فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناو خاكی لوبنان کەوتەخوارەوە.

پێشتر پەیامنێری ئارتی لە لوبنان ڕایگەیاندبوو، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە ئاسمانی ناوچەی ئەلتوفاح لە باشووری لوبنان خراوەتە خوارەوە.

لە لایەکی دیکەوە حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە و بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ئازا و شەرەفمەندانە و لە کاتی چاودێری و بەدواداچوونی بەردەوامی جموجۆڵەکانی دوژمن لە خاکی لوبنان، هێزەکانی بەرخۆدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی بە موشەکێکی هورمز ٩٠٠ خستە خوارەوە."

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top