زیادبوونی ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆ لە سودان

زیادبوونی ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆ لە سودان

 

 

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕایگەیاند، بەم نزیکانە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی شەڕی ناوخۆوە ئاوارەبوون لە سودان، 10 ملیۆن کەس تێدەپەڕێنێت.

بە گوتەی بەرپرسانی ئەم ڕێکخراوە، زیاتر لە نیوەی ئاوارە ناوخۆییەکان ژنن، لە کاتێکدا چارەکێکی دیکە منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵانن.

لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ەوە سودان لە ناوەڕاستی شەڕێکی ناوخۆدایە کە بووەتە هۆی خوێنڕشتنی نەتەوەیی لەم وڵاتەدا دەوترێت کە شەڕەکە لە مانگی نیسانی ڕابردوو لە شاری خەرتومی پایتەختی سودان دەستیپێکردووە و بە خێرایی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بڵاوبووەتەوە.

تا ئێستا زیاتر لە ١٢ ملیۆن کەس بەهۆی ئەم شەڕەوە ئاوارەبوون، کە زیاتر لە... 2 ملیۆن کەسیان ڕوویان لە وڵاتانی دراوسێی وەک میسر و چاد کردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top