بەهۆی گەرمایەکی زۆرەوە لە هیندستان 81 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی گەرمایەکی زۆرەوە لە هیندستان 81 کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

لە ئەنجامی گەرمایەکی زۆر لە هەندێک لە ویلایەتەکانی هیندستان، ٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ئەنجامی ئەو گەرمایە زۆرەی کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کاریگەری لەسەر بەشێک لە ویلایەتەکانی هیندستان هەبووە، ٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو هەواڵەی کە لە میدیاکانی وڵاتەکە بڵاوکراوەتەوە، پلەی گەرما لە زۆربەی شارەکاندا لە سەرووی 49 پلەدایە.

لە ٣ی حوزەیراندا ٣٠ کەس بەهۆی گەرما لە ویلایەتی ئۆدیشا گیانیان لەدەستداوە.

لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش، ٣٣ بەرپرسی هەڵبژاردن لە ٢ی حوزەیران لە کاتی ئەرکدا گیانیان لەدەستدا.

هەروەها بەهۆی گەرمایەکی زۆرەوە لە بیهار ٦ کەس و لە ڕاجستان ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top