مەشقی هاوبەشی تورکیا و جۆرجیا و کۆماری ئازەربایجان دەستی پێکرد
مەشقی هاوبەشی تورکیا و جۆرجیا و کۆماری ئازەربایجان لە ژێر ناوی "هەڵۆی قەڤقاز-٢٠٢٤" ئەمڕۆ لە میانی مەراسیمێکدا دەستیپێکرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری کۆماری ئازەربایجان، بەبۆنەی دەستپێکردنی مانۆڕی هاوبەشی نێوان تورکیا، جۆرجیا و ئازەربایجان، مەراسیمێک بە ناوی "هەڵۆی قەڤقاز-٢٠٢٤" بەڕێوەچوو.
مەبەست لەم مانۆڕە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت، پەرەپێدانی دۆستایەتی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هێزە تایبەتەکانی وڵاتانی بەشدار، بۆ هاوبەشکردنی زانیاری و ئەزموونی هاوبەش، هەروەها بەرزکردنەوەی توانای کارکردنیان پێکەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل