بەهۆی دزەکردنی غاز لە یەکێک لە کانەکانی پاکستان، یازدە کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی دزەکردنی غاز لە یەکێک لە کانەکانی پاکستان، یازدە کەس گیانیان لەدەستدا

 

ڕۆژی سێشەممە ، لانیکەم یازدە کەس لە کانێکی خەڵوز لە شاری کویتە لە پاکستان گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی پاکستان، دوابەدوای ئەم ڕووداوە، تیمەکانی فریاگوزاری چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئەو تەرمانەیان دەرهێناوە کە بەهۆی دزەکردنی غاز لە کانەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

دوای ڕووداوەکە، کانە خەڵوزەکە کە 40 کیلۆمەتر لە کویتەوە دوورە، دەستبەجێ داخرا.

ئەمە یەکەم جار نییە لەمساڵدا کرێکارانی کانزایی لە پاکستان گیان لەدەست دەدەن، هەروەها ژمارەیەک کرێکاریش لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لەکانی خەڵوز لە بەلوچستانی پاکستان ۱۰ کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top