لە هەولێر پێشانگەی نێودەوڵەتی هونەری سیرامیك كرایەوە

لە هەولێر پێشانگەی نێودەوڵەتی هونەری سیرامیك كرایەوە

لە زانكۆی جیهان لە شاری هەولێر بە ناونیشانی (توراب) پێشانگەیەكی تایبەت بە هونەری سیرامیك كرایەوە كە ژمارەیەكی بەرچاو لە شێوەكاران و هونەرمەندانی وڵاتانی جیاجیا تێیدا بەشداربوون.

لە هەولێر پێشانگەی نێودەوڵەتی هونەری سیرامیك كرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێكەوتی 2/6/2024 بە ئامادەبوونى (ئومێد خۆشناو) پارێزگارى هەولێر و (ئاریان صلاح الدين) بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و دكتۆر (نەوزاد یەحیا باجگر)سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆكانی جیهان,وە بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایانى زانکۆ و هونەرمەندان و هونەردۆستان،ئامادەی رێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگەكە بوون.

لە هەولێر پێشانگەی نێودەوڵەتی هونەری سیرامیك كرایەوە

ئەم پێشانگەیە سەنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆى جیهان بە هەماهەنگى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى هەولێر بەڕێوەچوو، پیشانگەكە نێودەوڵەتییە تایبەتە بە هونەری سیرامیک كە ژمارەیەك لە هونەرمەندان شێوەکارانی عێراقی و وڵاتانی دیکەی عەرەبی تێیدا بەشدارن.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە هەولێر پێشانگەی نێودەوڵەتی هونەری سیرامیك كرایەوە
لە هەولێر پێشانگەی نێودەوڵەتی هونەری سیرامیك كرایەوە
Top