ڕووسیا: ٧٥ زیندانی ئۆکراینی لەگەڵ ٧٥ زیندانی ڕووسیا ئاڵوگۆڕ کران

ڕووسیا: ٧٥ زیندانی ئۆکراینی لەگەڵ ٧٥ زیندانی ڕووسیا ئاڵوگۆڕ کران

 

 

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاڵوگۆڕی ٧٥ زیندانی ئۆکراینی لەگەڵ ٧٥ زیندانی ڕووسی ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو دانوستانانەی کە بە نێوەندگیری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئەنجامدراون، ٧٥ زیندانی ئۆکراینی بە ٧٥ زیندانی سەربازی ڕووسی ئاڵوگۆڕ کران.

ئەم زیندانیانە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ ئاڵوگۆڕ کران.

لەم ڕاگەیاندنەدا باس لەوە کراوە کە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان بە نێوەندگیری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئەنجام دراوە.

هەروەها لەلایەکی دیکەوە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی لەگەڵ ڕووسیا پشتڕاستکردەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top