پــەیـــامـــی پیرۆزبایی د.ئومێد سەباح ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان:

پــەیـــامـــی پیرۆزبایی د.ئومێد سەباح ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان:

گۆڤاری گوڵان لە ناو مێژووی ڕۆژنامەگەریی كوردیی دا جێگەی دیارە و بە بابەت و شرۆڤە وردەکانییەوە مایەی سوود بووە بۆ خوێنەرەکانی و رۆڵێکی دیاری هەبووە
بە بۆنەی 30 یەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان بەرێز د. ئومێد سەباح ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و تەواوی ستاڤی گوڵان كردوو كە ئەمە دەقەكەیەتی.
بەڕێزان: سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و ستافی گۆڤاری گوڵان...
سڵاو و ڕێز....
بەبۆنەی ( ٣٠ )ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان) ، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لەم ئەرک و کارە پیرۆزەدا ،
گۆڤاری گوڵان لە ناو مێژووی ڕۆژنامەگەریی كوردیی دا جێگەی دیارە و بە بابەت و شرۆڤە وردەکانییەوە مایەی سوود بووە بۆ خوێنەرەکانی و رۆڵێکی دیاری هەبووە و هەیە لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سیاسی و ئابووری و كولتوری و ئەو بوارانەی کاری تێدا دەکەن،
دووبارە پیرۆزە و هەر سەرکەوتوو بن

د.ئومێد سەباح
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان

Top