بەهۆی بەردەوامی شەڕی ناوخۆ لە سودان ڕۆژانە ٢٠ هەزار کەس ئاوارە دەبن

بەهۆی بەردەوامی شەڕی ناوخۆ لە سودان ڕۆژانە ٢٠ هەزار کەس ئاوارە دەبن

 

ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتی بە بۆنەی یەکەم ساڵیادی دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ لە سودان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژانە 20 هەزار کەس ناچارن ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن لە سودان، کە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە بەردەوامە ، و نیوەی ئەم کەسانە منداڵن.

لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کرایەوە کە 53%ی پەنابەرانی سودان منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە: ژمارەی ئەو کەسانەی لە 15ی نیسانی 2023ەوە بەهۆی شەڕی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان ئاوارەبوون، گەیشتووەتە زیاتر لە 8.6 ملیۆن کەس.

هەروەها چالاکی ئابووری لە سودان بەهۆی بەردەوامبوونی جەنگەوە تێکچووە و زنجیرەی دابینکردنی پێداویستی و گەیاندنی یارمەتی لاواز بووە.

جگە لە نەبوونی ئاسایشی خۆراک لەم وڵاتەدا 5 ملیۆن کەس ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی دەبنەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top