سوپای ئیسرائیل: ئێران بە نزیکەی 290 مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووە

سوپای ئیسرائیل: ئێران بە نزیکەی 290 مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووە

  

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی "کان"ی ئیسرائیل، بە پشتبەستن بە سوپای ئەو وڵاتە، شەوی ڕابردوو ئێران بە نزیکەی 290 مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته ، لەهەمان کاتی هێرشەکەی ئێراندا نزیکەی 40 مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی له لوبنان و یەمەن و عێراقەوه ئاراستەی ئیسرائیل کراون.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانیان بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە سەرکردایەتی ئەمریکا زیاتر لە 20 مووشەکی کروزیان لە دەرەوەی خاکی ئیسرائیل لەناوبردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هیچ مووشەکێکی کروز بەر ئیسرائیل نەکەوتووە و مووشەکەکانی بالیستیش زیانێکی کەمیان بە ژێرخانی گەیاندووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top