حەوت کارمەندی مانگی سووری فەلەستین ئازاد کران

حەوت کارمەندی مانگی سووری فەلەستین ئازاد کران

 

حەوت کارمەندەی مانگی سووری فەلەستینی کە لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بە بارمتە گیرابوون، ئازاد کران.

ڕێکخراوی مانگی سووری فەلەستین لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕایگەیاند، ٧ لە کارمەندەکانی کە ڕۆژی ٩ی شوبات لە نەخۆشخانەی ئەمەل لە خان یونس لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە بە بارمتە گیرابوون، ئازاد کراون.

ئەم کەسانە کە لەنێویاندا محەمەد ئەبو موساب، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی غەززە، دوای ٤٧ ڕۆژ ئازادکران.

هەروەها 8 کارمەندی دیکەی مانگی سووری فەلەستینی کە لە هەمان ڕۆژدا بە بارمتە گیرابوون، هێشتا لە ژێر دەستی سەربازانی ئیسرائیلدان و هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخی تەندروستییان لەبەردەستدا نییە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top