هەتا ئەوان دەچن پارتی دەگەرێتەوە !

هەتا ئەوان دەچن پارتی دەگەرێتەوە !

‎من بەم پرسیارە دەست پێ دەکەم ئەرێ ئەو کاتەی مسرور بارزانی سیستەمی بانکی کردە یەکێک لە کارە گرنگەکانی کابینەی نۆی حکۆمەت بۆ ئەوەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کارتی بانکی مووچەکانیان وەربگرن عێراق لە کوێ خەوتبوو ؟ خەریکی چی بوو ؟ تەنانەت حکۆمەتی هەرێم بۆ ژمارەیەکی زۆریش لە مووچەخۆرانی دروست کردبوو ، ئەو کات هێشتا عێراق لە شیرینی خەودا بوو ، بەلام حەیف زۆرێک لە خۆفرۆشان و بەکرێگیروانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەبوو دەیانگۆت بۆیە ئەم سیستەمە جێ بە جێ دەکەن ، چۆنکە هەموو خەڵک باج و زەریبە نادات و حکۆمەتیش دەتوانێت لە رێگەی ئەم سیستەمەوە باج و زەریبەی هەموو خەڵک وەربگرێت ، بۆ ئەمەش بەڵگەیان ئەوە بۆ گۆتیان کە چووە بانک ئەو کات مووچە لە ژێر دەستی حکۆمەتدا دەبێت بە هۆیەوە حکۆمەت هەر لە بانک هەموو باج و زەریبەکان لە مووچە هەڵدەگرێت ئەوی تر بە خاوەنەکەی دەدات پرسیار لێرەدا ئەمەیە بۆ دیارە پێشا و ئێستا مووچە لە دەست حکۆمەت نەبووە و نییە کە بتوانن پارەی باج و زەریبە لە مووچەی خەڵک بگێرێتەوە ؟ کەچی بیر لەوە ناکەنەوە لە دوای تەواو بوونی ئەم سیستەمە خەڵک دەتوانێت سۆلفە و قەرز لە رێگەی ئەم سیستەمەوە وەربگرێت .

ئێستا کە عێراق بریاری داوە دەبێت لە ژێر چاودێری حکۆمەتی عێراق کارتی بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست بکرێت و واتە لە بانکەکانی عێراق بێت و ئەوان سەرپەرشتی بکەن ، لە ماوەی مانگێکیش ئەمە بکرێت ئەگەر نا عێراق بۆ مانگی سێ یەک دینار بۆ هەرێم رەوانە ناکات ، ئەم خۆفرۆش و بەکرێگیراوانە وایان لە خەڵکی بەستە زمان کرد رۆژانە خەڵکی لە ترسی مووچەکانی خۆیان دەپرسێت کەی حکۆمەتی عێراق کارتی بانکی دروست دەکات ؟ چۆن بتوانم زوو برۆم دروستی بکەم ؟ دروسێیەکەم کردوویەتی بۆچی من نەم کردووە ؟ تەنانەت خەریکە واستەش دەکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات بیکات ، بێ ئاگا لەوەی عێراق ئەمەی دەیکات لە بەر چاوی جوانی مووچەخۆرانی هەرێم نییە ، بەلکۆ بۆ ئەوەیە تاوەکۆ سبەی دۆزبەی بلێن هەرێم نەیتوانی سیستەمی بانکی بۆ مووچە خۆرانی بیکات ئێمە بۆمان دروست کرد ، لە لایەکی تر ئەم کارەی ئەوان بە هۆی کەیف پێهاتن و خۆشەویستیشەوە بۆ خەڵکی کوردستان نییە ، چۆنکە مێژوو شاهێدی بۆ ئەمە دەدات ، بەلکۆ ئەم کارەی عێراق لە پێناو ئەوەیە تاوەکۆ زانیاری لە سەر تەواوی کارمەندانی دژە تیرۆر و ئاسایش و پێشمەرگە و پۆلیس وەربگرێت و دواتر رادەستی ئێرانی بکات کە چاویان بە ئارامی و ئاسایشی کوردستان هەڵنایێ ، هەر بۆیەش تەنیا بۆ ئەم کارە بانکەکانی خۆی دیاری کردووە ، ئەگەر نا عێراق کەی باوەری بە پرۆفیشناڵ کردن و دیجیتاڵکردنی سیستەمی ئیداری و بەرێوەبردن و دەولەتداری هەیە ، خۆ ئەگەریش وا بێت با بسم اللە لێ بکات یەکەم جار لە سیستەمی ئاسایش دەست پێ بکات کە بناغەی پێشکەوتنی ولاتە و خەڵکی بەغدا و بەسرا و نەجەف .... بە ئارامی و ئاسودەیی ژیانی خۆیان تێپەرێنن و کونسۆلخانەکان لە وێ بکرێنەوە و سەرۆک و بەرپرسان و بازرگانەکان شەو لەوێ بمێنەوە ؟

یاخود با لە سیستەمی بەرێوەبردن بکات و دەستی ئێران و مەزهەبگەری لە عێراق دەربکات کە خەریکە عێراق بەرەو دۆزەخ دەبات ؟

یان با بتوانێت چوارچێوەیەکی دیموکراسی بۆ عێراق بەگەرێنەوە کە هەموومان بە چاوی خۆمان بینیمان کە سەدر زۆرترین کورسی لە هەڵبژاردنی رابردووی عێراق بە دەستی هێنا ، بۆچی کورسی دەسەلاتیان پێ نەدا ؟ بۆچی حەلبوسی کە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو لادرا هۆکاریشی دیار نییە ؟

ئێدی با لەوە تێبگەن ئەمەی روودەدەت لە خۆڵکردنە چاوی خەڵک هیچی دیکە نییە ، عێراق لە هەموو سیستەمەکانی ئاسایش و ئابوری و سیاسی و ئیداری و بەرێوەبردن و دبلۆماسی و سەربازی و بگرە ئاینیش داتاشراوە و لە گشتیان فەشەڵی هێناوە ، بەلام کۆمەلێک لە نەیار و خۆفرۆشانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەک کاری هەمیشەیان دەیانەوێ حکۆمەتی مسرور بارزانی بەرەو لاوازی ببەن و پرسی مووچە و بووجەی کوردستان وەک پرسی رادەستکردنی نەوتی لێ بکەن ، دەیانەوێ ئەم هەنگاوەی کە کابینەی نۆ بۆی هاوێشتووە عێراق بکەنە سپۆنسەری ، چۆنکە دەزانن دوای تەواو بوونی سیستەمی بانکی کابینەی نۆ ئەوا خەڵکی کوردستان دەتوانێت سۆلفە و قەرز لە بانکەکانی هەرێم رابکێشرێت و هەر بانکێک بێت دەتوانی سوود لە مووچەکەی وەربگری ، واتە پێشکەوتووترە .

کەچی سیستەمی بانکی عێراق چۆن دەبێت ؟ سبەی هەر بارەدۆخێکی خوازراو و نەخوازراو لە نێوان عێراق و هەرێم رووبدات ئەو کات عێراق دەتوانێت ئەم کارتەیە باتل بکات و مووچە رابگرێت ، هەروەها مەرج نییە مووچە خۆرانی هەرێم بتوانن سۆلفە و قەرز وەربگرن ، تەنانەت لە هەموو بانکێک ناتوانی مووچە رابکێشیت ، مەگەر تەنیا لەو بانکانە نەبێت کە عێراق دیاری کردووە ، بەلام با ئەو نەیار و خۆفرۆشانە باش لەوە دلنیا بن ، هەتا ئەوان دەچن پارتی دەگەرێتەوە .

Top