ئەفریقای باشوور: ئیسرائیلی داگیرکەر ناتوانێت مافی زیاتری هەبێت لە فەڵەستین
جێگری سەرۆکی ئەفریقای باشوور هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر غەززە بە جینۆساید ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە تەلئەبیب داگیرکەرە و ناتوانێت مافی زیاتری لە فەلەستین هەبێت.
پۆڵ ماشاتیلی، جێگری سەرۆکی ئەفریقای باشوور لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە جینۆسایدە؛ ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین.
ماشاتیلی گوتی: نابێت داگیرکەران مافی زیاتریان لەو خەڵکە هەبێت کە خاوەنی ئەو خاكەن.
پشتیوانی لە ئیسرائیل لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا زیاتر ئایدیۆلۆژییە. بەڵام ناتوانرێت ڕاستییەکان بشێوێنرێن.
گوڵان: سەردار خەلیل