تەقینەوەیەک چین دوو کوژراوی لێکەوتەوە

تەقینەوەیەک چین دوو کوژراوی لێکەوتەوە

 

بەهۆی تەقینەوەیەک لە چێشتخانەیەک لە پارێزگای هێبی لە چین دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا بیست و شەش کەسیش بریندار بوون.

ئەو ڕاپۆرتانەی دەست کەوتوون ئاماژە بەوە دەکەن کە کاتژمێر ٠٧:٥٤ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە چێشتخانەیەک لە شاری سانها لە پارێزگای هێبی لە چین ڕوویداوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە ئیدارەی فریاکەوتنی شاری سانها دەستکەوتووە، لەم تەقینەوەیەدا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢٦ کەسیش بریندار بوون.

هەروەها بەهێزیی ئەم تەقینەوەیە زیانی بە ئۆتۆمبێلە وەستاوەکان و شوێنە بازرگانییەکانی دەوروبەری گەیاندووە.

هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.

پێدەچێت تەقینەوەکە بەهۆی دزەکردنی غازەوە بووبێت.  

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top