دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەرهەمهێنانی پاڵاوگەیەکی نەوت لە باشووری ڕووسیا ڕاگیرا

دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەرهەمهێنانی پاڵاوگەیەکی نەوت لە باشووری ڕووسیا ڕاگیرا

 

 

 

دوابەدوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پاڵاوگەیەکی نەوت لە باشووری ڕووسیا، بەرهەمهێنانی ئەو دامەزراوەیە ڕاگیرا.

دوابەدوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پاڵاوگەی نەوتی نۆڤۆشاختینسکی کە دەکەوێتە ناوچەی ڕۆستۆڤ لە ڕووسیا کە گەورەترین پاڵاوگەی باشووری ئەو وڵاتەیە، بەرهەمهێنانی نەوت ڕاگیرا.

ڤاسیلی گۆلۆبۆ، پارێزگاری ناوچەی ڕۆستۆڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە خراوەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە دامەزراوەکانی پاڵاوگەکەدا کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنان لەوشوێنە وەستاوە، گوتیشی، لەم ڕووداوەدا چەند کەسێک کوژراون  و برینداربوون.

پاڵاوگەی نەوتی نۆڤۆشاختینسکی گەورەترین پاڵاوگەی نەوتە لە باشووری ڕووسیا کە توانای هەناردەكردنی نەوتی ساڵانەی ٧.٥ ملیۆن تۆنی هەیە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top