قۆناغی سەرەکیی مانۆڕی هاوبەشی پشتێنەی ئاسایشی دەریایی ساڵی ٢٠٢٤ی نێوان ئێران، چین و ڕووسیا سبەینێ سێشەممە دەست پێدەکات.

قۆناغی سەرەکیی مانۆڕی هاوبەشی پشتێنەی ئاسایشی دەریایی ساڵی ٢٠٢٤ی نێوان ئێران، چین و ڕووسیا سبەینێ سێشەممە دەست پێدەکات.

 

 

سبەی مانۆڕی ئاسایشی دەریایی ئێران و چین و ڕووسیا دەست پێدەکات

 

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاییەکانی ئێران، یەکەکانی هێزی ئاسمانی وهێزی دەریایی ئێران و یەکەكانی هێزی دەریایی چین و ڕووسیا لەم مانۆڕەدا بەشدارن و نوێنەرانی وڵاتانی عومان، ئازەربایجان، کازاخستان، پاکستان و ئەفریقای باشووریش لەم مانۆڕەدا ئامادە دەبن.

ئامانجی ئەم مانۆڕە بریتییە، لە بەهێزکردنی ئاسایش و بناغەکانی لە ناوچەکەدا و فراوانکردنی هەماهەنگییە فرەلایەنەکانی نێوان وڵاتانی بەشداربوو و نیشاندانی نیازپاکی و توانای ئەو وڵاتانە بۆ پشتیوانیکردنی هاوبەشی ئاشتی جیهانی و ئاسایشی دەریایی و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دەریایی بە داهاتوویەکی هاوبەش.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top