ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە ٣٠ هەزار و ٨٧٨ کەس

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە ٣٠ هەزار و ٨٧٨ کەس

 

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە دوایین ژمارەی کوژراوانی 154 ڕۆژی هێرشەکانی ئیسرائیلی بە 30 هەزار و 878 کەس ڕاگەیاند.

ئەشرەف ئەلقەدەرە، وەزیری تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کە بە تۆمەتی جینۆساید دادگایی دەکرێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٨ فەلەستینی لە کەرتی غەززە کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ ٣٠ هەزار و ٨٧٨ کەس زیادیکردووە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٧٢ هەزار و ٤٠٢ کەس زیادیکردووە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە بوونی تەرمەکان لە ژێر پاشماوەکان و لە کەناری ڕێگاکە، زیادی کرد: تیمە پزیشکییەکان و بەرپرسانی بەرگری شارستانی ناتوانن بگەنە تەرمەکان بەهۆی ڕێگریی هێزەکانی ئیسرائیلەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top