نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی کوژراوانی مەدەنی لە ئۆکرانیا ١٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
لە سەرەتای شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا تا ئێستا 10 هەزار و 703 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینەوە کوژراوانی مەدەنی گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٧٠٣ کەس.
محەمەد خالد خیاری، جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و زەریای هێمن لە میانی وتارێکدا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش ڕایگەیاند، نیگەرانن لە تەشەنەسەندنی ململانێکان بۆ ناوچە نیشتەجێبووەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.
خیارى ئاماژەى بەوەدا کەهێزەکانى ڕووسیا تەواوی ئەو گوند و شارۆچکه و شارانەى ئۆکرانیایان وێران کردووە که شەڕیان تێدا بڵاوبووه تەوه .
ناوبراو ڕایگەیاند، کە ئەو هێرشانەی کە باسی لێوە دەکرێت پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانن و پێویستە دەستبەجێ کۆتایی پێبێت و گوتی: لەهێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا 10 هەزار و 703 هاووڵاتی مەدەنی کوژران کە 549یان منداڵن و 20 هەزار و 146 کەسیش بریندار بوون.
گوتیشی، هەموو هێرشەکان بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی ئۆکرانیا شەرمەزار دەکەین.
گوڵان: سەردار خەلیل