کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازی بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی3 کەس و بێسەروشوێن بوونی 2 کەس

کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازی بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی3 کەس و بێسەروشوێن بوونی 2 کەس

 

 

لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی هێزی دەریایی مەکسیک لە زەریای هێمن، ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

هێزی دەریایی مەکسیک ڕایگەیاند، هەلیکۆپتەرێکی سەربازی مەکسیکی لە زەریای هێمن دوای ماوەیەکی کەم لە بەرزبوونەوەی لە سەکۆی کەشتییەکی دەوریە لە بەندەری لازارۆ کاردیناس، لە زەریای هێمن کەوتە خوارەوە.

بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، ئەم هەلیکۆپتەرە ٨ کارمەندی هێزی دەریایی هەڵگرتبوو، کە ٣ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٢ کەسیان بێسەروشوێن بوون.

هەروەها ٣ کەس لەم ڕووداوە ڕزگاریان بووە و لە نەخۆشخانە خەوێندراون و بارودۆخیان باشە.

هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی کەسە ونبووەکان بەردەوامن و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top