ئەمریکا لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بە نهێنی ١٠٠ باری چەکی ناردووە بۆ ئیسرائیل

ئەمریکا لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بە نهێنی ١٠٠ باری چەکی ناردووە بۆ ئیسرائیل

 

 

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ئیدیعای کردووە، کە ئەمریکا لە سەرەتای شەڕی غەززە بە نهێنی ١٠٠ باری چەکی ڕەوانەی ئیسرائیل کردووە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە پشتبەستن بەچەند بەرپرسێك کەنەیانویستووە ناویان ئاشكرا بكرێت، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کۆشکی سپی لە دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە زیاتر لە ١٠٠ باری چەکی نهێنی بۆ ئیسرائیل ناردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە، زانیارییەکانی ئەم ئامێرە نهێنییانە لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکاوە لە میانی کۆنگرەیەکی نهێنی بۆ ئەندامانی کۆنگرێس ئاشکرا کراوە.

بە وتەی ئەو بەرپرسانە، هاوکارییە چەکییەکانی واشنتۆن بۆ تەلئەبیب بریتین لە مووشەکی کروز، بۆمبی تیرەی بچووک، بۆمبی دژە تیرۆر، چەکی ئاگرین و چەک و تەقەمەنی دیکە.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەو کەرەستە سەربازییانەی نێردراوە ئاشکرا نەکراوە، چونکە بەهای داراییەکەی لە خوار ئەو سەقفەوە بووە کە پێویستی بە ڕەزامەندی کۆنگرێس دەبێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top