دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەک کە پەنابەرانی ئێرانی لە ئاوەکانی یۆنان هەڵگرتبوو

دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەک کە پەنابەرانی ئێرانی لە ئاوەکانی یۆنان هەڵگرتبوو

 

 

 

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئادار لە ئاوەکانی یۆنان دەستبەسەر کەشتییەکدا گیرا کە ژمارەیەک پەنابەری ئێرانی هەڵگرتبوو کە هەوڵیان دەدا کۆچ بکەن بۆ ئەوروپا.

بەپێی زانیارییەکان دەیان کۆچبەركە لەنێوانیاندا ژن و منداڵ هەن دەستبەسەر دەکرێن و دەگەڕێنرێنەوە بۆ یۆنان. 

پەناخوازانی ئێرانی داوای هاوکاری لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەكەن بۆ ڕێگەگرتن لە دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ئێران. 

بە وتەی ئەوان، بەشێک لە سەرنشینانی ئەو کەشتییە چالاکوانانی سیاسی کوردن و ئەگەر دیپۆرت بکرێنەوە بۆ ئێران مەترسی دەستبەسەركردن و دادگاییکردنیان لەسەرە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top