سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس نەورۆز دەگێڕێت بە ئۆفەری تایبەت و داشکاندنی ناوازە پیرۆز دەکات

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس نەورۆز دەگێڕێت بە ئۆفەری تایبەت و داشکاندنی ناوازە پیرۆز دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتێکی ئۆفەری تایبەت و داشکاندنی ناوازەی دەستپێکرد بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی نەورۆز، کە وەک بۆنەیەک دێت بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی یەکەم ڕۆژی بەهار بە تایبەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان. ئۆفەر و داشکاندنەکان بریتین لە ئامێری ناوماڵ، و کۆمەڵەیەکی جیاواز لە ئامێری کات بەسەربردنی ناوماڵ لە مارکەی سامسۆنگ.
ئەم هەڵمەتە ئۆفەرەکان هاوتەریبە لەگەڵ سیاسەتی سامسۆنگ کە باشترین ئامێرەکان و نوێترین تەکنەلۆژیا و تەکنەلۆژیای داهێنەرانە بۆ کڕیارەکانی دابین دەکات بە هاوبەشی لەگەڵ بۆنە ئاهەنگەکاندا بە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ کڕیارەکانی بۆ بەدەستهێنانی ئامێرە جیاوازەکانی سامسۆنگ کە شێوازی ژیانی سەردەمیانەیان بەرز دەکاتەوە بە نرخێکی گونجاو.

لە وردەکاری ئۆفەرەکانی نەورۆز جەژندا، بەکارهێنەران دەرفەتی بەدەستهێنانی هەریەکێک لە تەلەفزیۆنەکانی OLED بە ڕوونی 4K و تەلەفزیۆنی Crystal UHD بە ڕوونی 4K یان دەبێت بە داشکاندنی تا 15% بەپێی جۆر و قەبارەی تەلەفزیۆنەکە، ئەمە جگە لە بەشداریکردنی بێبەرامبەر لەسەر سەکۆی شاهید بۆ ماوەی 12 مانگ، بۆ سەیرکردنی بەرنامە تەلەفزیۆنییە دڵخوازەکانت.لە ماوەی مانگەکەدا. وە لە کاتی کڕینی تەلەفزیۆنی Neo QLED بە ڕوونی 8K کڕیاران چێژ لە داشکاندنی تا 11% وەردەگرن جگە لە بەشداریکردنی ساڵانە بێبەرامبەر لەسەر سەکۆی شاهید، جگە لە یەکەیەکی بڵندگۆی Soundbar وەک دیارییەکی بێبەرامبەر.

سەبارەت بە کەرەستەی ناوماڵ، کاتێک کڕیارانی سامسۆنگ ساردکەرەوەی سامسۆنگ 2 دەرگا، یان ساردکەرەوەی بەفرگری سەروو یان ساردکەرەوەی تاکە دەرگا بە تەکنەلۆژیای بێ بەستەڵەک، یان بەفرگرێکی جیا دەکڕن، ئەوا دیارییەک وەردەگرن کە پێکهاتووە لە مایکرۆوەیڤ بەهێز کراوە بە گریلێکی سامسۆنگ بە توانای 40 لیتر یان مایکرۆوەیڤی سامسۆنگ Solo بە توانای 23 لیتر، بەپێی مۆدێلی ساردکەرەوە.

هەروەها کڕیاران دەرفەتی وەرگرتنی گسکی کارەبایی بێ تەلی Jet Stickیان دەبێت بێبەرامبەر کاتێک ساردکەرەوەی دەرگای فەرەنسی دەکڕن، و کاتێک جلشۆری Eco Bubble دەکڕن کە وزە پاشەکەوت دەکات لەگەڵ وشککەرەوە یان جلشۆری 11 کیلۆگرام دەکڕن، ئەوا مایکرۆوەیڤێک بەدەست دەهێنن بە گریلێکی سامسۆنگ بە توانای 40 لیترەوە بەهێز کراوە. بەکارهێنەران لە کاتی کڕینی ساردکەرەوەی بەفرگری سەروودا کە تایبەتمەندی Optimal Fresh+ی تێدایە، گسکی کارەبایی سامسۆنگ Bagless بە توانای 2000 وات وەردەگرن.
لای خۆیەوە بەڕێز سەنگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عێراق، ڕایگەیاند: وەک پێزانین بۆ کڕیارە دڵسۆزەکانمان، هەروەها بۆ پاڵپشتیکردنی بازاڕی عێراق- یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سامسۆنگ - لەم دواییانەدا ئۆفەر و داشکاندنی تایبەتمان بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی نەورۆز خستە بازاڕەوە، کە ئامێرەکانی ناوماڵی سامسۆنگ دەگرێتەوە لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکان و ساردکەرەوە و جلشۆرەکان،هیوادارین ئەم ئۆفەرانە پێداویستی و چاوەڕوانییەکانی کڕیارەکانمان لە عێراق دابین بکەن”.

شایەنی باسە هەڵمەتی ئۆفەر و داشکاندنی جەژنی نەورۆز لە 26ی شوباتی 2024 تا 31ی ئازاری 2024 لە سەرجەم پێشانگا فەرمییەکانی دابەشکەر و بریکارەکان و خاڵە پەسەندکراوەکانی فرۆشتن لە سەرجەم شارەکان و پارێزگاکانی عێراق کارا دەبێت، لەگەڵ فرۆشگای ئۆنلاینی سامسۆنگ ، لەم بەستەرەوە https://www.samsung.com/iq_ar/offer/

Top