سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى بولگاريا كۆبووه‌وه‌

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى بولگاريا كۆبووه‌وه‌

له‌ دووه‌م ڕۆژى به‌شداريكردنى له‌ كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا، به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/3/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕومێن ڕادێڤ سه‌ركۆمارى بولگاريا كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى بولگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه‌ له‌ بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى، كولتوورى، وه‌رزشى، گه‌شتيارى و كشتوكاڵيدا، هه‌روه‌ها باس له‌ ده‌رفه‌تى هاركاريى زياترى دوولايه‌نه‌ى‌ بوارى خوێندنى زانكۆيى و خوێندنى باڵا و گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانيى ‌نێوان بولگاريا و عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه‌، كرا.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ بايه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دۆست له‌ ئه‌ورووپا. له‌مباره‌يه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بولگاريا وه‌ك وڵاتێكى دۆست و ئه‌ندامى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، بۆيه‌ داواى كرد بولگاريا ئاستى نوێنه‌رايه‌تيى خۆى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رز بكاته‌وه‌.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى بولگاريا كۆبووه‌وه‌
Top