نەتەوە یەکگرتووەکان: چارەکێک لە دانیشتوانی غەززە ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی دەبنەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان: چارەکێک لە دانیشتوانی غەززە ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی دەبنەوە

 

 

 

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا کە چارەکێکی دانیشتوانی کەرتی غەززە مەترسی برسێتییان لەسەرە.

کۆبوونەوەیەک بۆ پێداچوونەوە بە مەترسییەکانی نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە غەززە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێر ناوی "پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە شەڕی چەکداریدا" بەڕێوەچوو.

کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند: کە تەواوی دانیشتوانی غەززە پێویستیان بە یارمەتی خۆراکی هەیە و چارەکێکی دانیشتووانی غەززە لە لێواری برسێتیدان.

ماریتزیو مارتینا، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دا کە خەڵکی غەززە ڕووبەڕووی نائاسایشی خۆراکی توند و مەترسی برسێتییەکی توند دەبنەوە بەهۆی ململانێکانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم قەیرانە بریتین لە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی ململانێکان، کەمبوونەوەی دەستگەیشتن بە خۆراک، کەمبوونەوەی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان. ژیان كردن لەو شوێنانەی کە خزمەتگوزاری سەرەتایییان نییە."

مارتینا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی پێوەرەکانی پۆلێنکردنی قۆناغی ئاسایشی خۆراکی یەکخراو، ٣٧٨ هەزار کەس لە غەززە لە ئاستی پێنجەمدان کە بە "کارەسات". ناو دەبردرێت.

گوتیشی: بەشێک لە ژێرخانی مەدەنی و دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی خۆراک و دامەزراوەکانی ئاودێری لە غەززە لەناوچوون. هەندێکیان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە یان کارکردنیان وەستاوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top