ئه‌نتۆنی بلینكن: ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شییه‌كی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌و هاوبه‌شییه له‌سه‌ر به‌های هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و قوربانیدانی هاوبه‌ش و مێژووی هاوبه‌ش بنیات نراوه.
ئەمڕۆ دووشەممە ئه‌نتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە میانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، رای گەیاند كە هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ناوازه‌یه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ریكا پێزانینی بۆ هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
لای خۆیەوە سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆبوونه‌وه‌كەدا جه‌ختی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پێزانینی بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
هەروەها ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شییه‌كی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌و هاوبه‌شییه له‌سه‌ر به‌های هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و قوربانیدانی هاوبه‌ش و مێژووی هاوبه‌ش بنیات نراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا رژده له‌سه‌ر درێژه‌پێدان و به‌رده‌وامیدان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه چه‌ندین ساڵه له‌و بواره كار ده‌كات و گرنگی زۆری پێ ده‌دا.
بلینكن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 360 پله به‌رده‌وام ده‌بێت. روونیشی كرده‌وه له دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانیدا جه‌خت له هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ناوازه‌یه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه ئه‌مه‌ریكا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێزانینی بۆ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری سه‌قامگیرییه بۆ ناوچه‌كه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌مه‌ریكاش گرنگه، چونكه وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
هەروەها روونی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین قۆناغییان به‌یه‌كه‌وه تێپه‌ڕاندووه و هاوشانی یه‌كدی كاریان كردووه و به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر دۆخه سه‌خته‌كاندا زاڵ بوونه. گوتیشی، ئه‌م قۆناغه‌ش به‌ده‌ر نییه له ئاڵنگاری و كێشه. دووپاتیشی كرده‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بێت و گه‌لی كورد یه‌كگرتوو و یه‌كده‌ست بێت كه ئه‌مه به لای ئه‌مه‌ریكاوه گرنگه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌خێرهاتنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد و رای گه‌یاند له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا هه‌موو ئه‌و پرس و ته‌وه‌رانه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانگهێشتنامه‌كه‌ی كرد و خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن ده‌ربڕی و رای گه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به شانازییه‌وه خۆی به هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه به‌یه‌كه‌وه قۆناغی سه‌ختیان بڕیوه و سوپاسگوزاره و پێزانینی خۆی به‌رامبه‌ر به پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌بڕێت.
سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی ئاڵنگاری زۆر بووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیانه گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، ئامانجیانه له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاڵنگارییه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.