پـــەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ جەنابى سەرۆک مەسعود بارزانى

پـــەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ جەنابى سەرۆک مەسعود بارزانى


براى بەڕێزو خۆشەویستمان جەنابى سەرۆک مەسعود بارزانى
رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان

سڵاوێكی برایانەى گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیى کۆمەڵایەتی و خواناس و چاکەخواز خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا بارزانى) خوشکى جەنابتانمان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى خەمبارو دڵتەنگ کرد، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمى خۆمان ئاراستەى جەنابتان و خانەوادە تێکۆشەرو سەربەرزەکەتان و تەواوى خزمانى بارزان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی و تەمەنى درێژ بە جەنابتان و هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
لەگەڵ رێزماندا.

براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
23 / 02 / 2024

Top