ســـه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى پێشوازى له‌ به‌ڕێز مه‌همه‌د مه‌ولوود ياكووت كرد

ســـه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى پێشوازى له‌ به‌ڕێز مه‌همه‌د مه‌ولوود ياكووت كرد

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/2/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى پێشوازى له‌ به‌ڕێز مه‌همه‌د مه‌ولوود ياكووت كرد كه ‌وه‌ك كونسولى گشتيى توركيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، كۆتايى به‌ ئه‌ركه‌كه‌ى هات.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى كرد بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌رك و كارى تازه‌يدا، بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز ياكووت سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيوانيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى بۆ كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

ســـه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى پێشوازى له‌ به‌ڕێز مه‌همه‌د مه‌ولوود ياكووت كرد
Top