ســەرۆکـــی حــکـــوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق کرد.

ســەرۆکـــی حــکـــوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق کرد.

 

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پرۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان ئالوگۆڕ کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و وزە. باڵوێزی ژاپۆن پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوسۆزی و پشتگیریی ژاپۆنی کرد و خواستی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆنی دووپات کردەوە

Top