ئۆکرانیا: 3 فڕۆکەی جەنگی ڕووسیمان تێکشکاند

ئۆکرانیا: 3 فڕۆکەی جەنگی ڕووسیمان تێکشکاند

 

 

 

نیکۆلا ئۆلێشچوک، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا، لەناوبردنی 3 فڕۆکەی سەربازی ڕووسیای ڕاگەیاند.

ئۆلێشچوک پەیامێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سوپای ئۆکرانیا توانیویەتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی جەنگی سو-34 و یەک فڕۆکەی جەنگی سو-35ی ڕووسیا لەناوببات.

فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا جەختیشی لەوە کردەوە، کە لە کاتی شەڕدا هیچ شتێک ناتوانێت وڵاتەکەی بوەستێنێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top