18ی شـــوبـــاتـــی پــــڕشــــەنـــگـــــدار

18ی شـــوبـــاتـــی پــــڕشــــەنـــگـــــدار

گومان لەوەدانییە دامەزراندنی هەر دوو ڕێكخراوی قوتابیان و لاوان وەك دوو ڕێكخراوی پشەی لەسەردەستی باوكی ڕۆحی نەتەوەییمان "بارزانی نەمر" هەنگاوێكی مەزن و لە جێگەی خۆیدابوو بۆ ئەوەی خەباتی نەتەوەیی كورد پتەوتربن و ئاسۆی هۆشیاری فراوانتربێت.
ڕێكخراوەكانی قوتابیان و لاوان وەك دوو ڕێكخراوی پێشەنگ لە گۆرەپانی سیاسی، فەرهەنگی و كۆمەڵاییەتی ڕۆڵێكی بەرچاو و دیاریان بینیووە لە پراكتیزەكردنی پەیامی نەتەوەیی و كۆكردنەوەی دەنگ و ڕەنگەكان و ئاراستەكردنییان بەرەو ستراتیژیی نەتەوەیی، سەرەڕای كەمی داهات و خراپی باروودۆخەكان لە بەردەم ئەو دوو ڕێكخراوە پیرۆزە كەچی توانییوویانە ببنە چەتری كۆكردنەوەی لاوان و قوتابیان كە تێیدا خواست و ئامانجەكانییان بەهێزتر بكەن و بیكەن بە دۆسییەیەكی جددی، هەمیش ببنە پردێك كە تێیدا كەرستەی خەبات و تێكۆشان بۆ قۆناغێكی دیكەی شۆڕشگێری هەڵبگرن و بیگوازنەوە.
بوون بە ئەندامی لە ڕێكخراوەكانی یەكێتی قوتابیان و لاوانی كوردستان شەرەفێكی مەزنە بۆ هەر یەكێكمان لەو قۆناغە خزمەتممان كردبێت، چونكە ئەو دوو ڕێكخراوە بەردەوام لە هەوڵدابوونە بۆ پەروەرده و فێركردنی قوتابیان و لاوان لەسەر هێڵە گشتییەكانی نەتەوەیی و ڕۆحیەتی شۆرشگێری، یەكێك لە تایبەتمەندییە هەرە جوانەكانی ئەو دوو ڕێكخراوە ئەرك پێ سپاردنییان لەسەر شانە كە دەبیت بەردەوام لە ڕیزەكانی تەمەنی ناوەندی ئەو دوو توێژە گرنگە خزمەت بكەن ئەوەش مانایی ئەوەیە كە دەبێت خۆیان لەگەڵ گۆڕانكاری و نوێكاری لە پڕۆسەی خزمەت و چاڵاكی بگونجێنن و فكری نوێ لە كاركردن جێگیر بكەن.
ئاشكراییە لەم بارودۆخ و ڕاگوزەری ڕووداوەكان لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە ئەركی ئەو دوو ڕێكخراوە گرنگە قوڕسترە چاوەرێی زیاتریان لێدەكرێت بەوەی ریزەكانییان پتەوتربكەن و هەستی نەتەوەیی بەهێزتربكەن لە پێناو زیاتر پێشكەوتنی كوردستان، نابێت ئەوەش لە یادبكەین ئەو دوو ڕێكخراوە خۆشەویستە دوێنی لە شاخ بەچەكی شەڕەف و ئەمرۆ لەشار بە پێنووس بەرگریكار و پارێزەری دەستكەوتەكانن كە بە دەریایەك خوێن بەدیهاتوون، مێژووی ئەم دوو ڕێكخراوە خەباتگێرە گەواهیدەرێكی حاشاهەڵنەگرن هەر لە درووستكردنی دەیان سەركرەی سیاسی، ئیداری و عەسكەری بۆ خزمەتكردن بە نەتەوەكەمان و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری نەتەوەیی جۆشدانی تاكەكانی كۆمەڵگە بەرەو ئینتمایی نەتەوەیی و پێشكەوتنی زیاتری كوردستان ئەوەی ماوەتەوە كە بڵێین پیرۆز بێت 71ساڵەی دامەزراندنی ئەو دوو ڕێكخراوە پیرۆزە سوپاسی وەفاداری و خۆڕاگری بۆ تەواوی ئەندامانییان.

Top