ســــه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/2/16، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كيرياكۆس ميتسۆتاكيس، سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دهرفهتهكانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى يۆنان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعشيان له ناوچه‌كه تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان خواستى خۆى بۆ سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له داهاتوويهكى نزيكدا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها به وردى بيروڕايان ده‌رباره‌ى مه‌ترسيى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گۆڕييهوه و دووپاتيان كرده‌وه كه پێويسته ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه بپارێزرێت و ڕێگه نه‌درێت شه‌ڕ و ئاڵۆزييهكان له‌وه زياتر په‌ره بستێنن.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
