وتــــــاری مــســــرور بــــارزانـــــی ولامێک بوو بۆ ناحەز و نەیارەکانی ناوخۆ و دەرەوە .

وتــــــاری مــســــرور بــــارزانـــــی ولامێک بوو بۆ ناحەز و نەیارەکانی ناوخۆ و دەرەوە .

 

‎دوای ئەوەی مسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەر بانگێشتی شێخ محەمەد بن راشد ئال مکتووم بەشداری لە لۆتکەی جیهانی حکۆمەتەکان لە دوبەی کرد ، کە ئەم لوتکەیە بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرکردە و میر و وەزیرەکان لە دوبەی بەرێوەدەچێت ، ئاشکرایە ئەو پێشوازییەی کە لە جەنابیان کرا لە کاتی بەرێوەچوونی لوتکەکە سیمایەکی تەواو پرۆتوکۆلی پێوە دیار بوو کە بینیمان وەک سەرۆک وەزیرانی دەولەتێک بە هەڵکردنی ئالای کوردستان پێشوازی لێکرا نەک هەرێمێک ، مسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی پێشکەشکردنی وتارە روون و پۆختەکەی ئیرادە و باوەرێکی زۆری لە چاوەکانی بە دیدەکرا ، هەر ئەمەش وای کرد لە ناو جەرگەی ولاتانی عەرەبی سەرنج و تێرامانی دەیان سەرۆک و سەرکردە و میر و وەزیرەکانی ولاتانی عەرەبی بۆ لای خۆی رابکێشت و قسەی دلی هەر کوردێکی ئازادیخواز و سەربەخۆ خواز لە هەر چوار پارچەی کوردستان بکات ، کە بە روونی و پۆختی بەتەواوی ئامادەبوانی فەرموو ئێمەش وەک هەر گەل و نەتەوەیەکی جیهان مافی خۆمانە مافی چارە خۆنوسینی خۆمان هەبێت ، تاوەکۆ نەخشەی ئایندەی خۆمان بکێشین بە دۆزی رەوای خۆمان بگەین .

مافی چارەی خۆنوسین بۆ هیچ گەلێک تاوان و کارەسات نییە ، بەلکۆ بۆ هەر گەلێک پێویست و زەرۆرە کە بریار لە سەر مافی چارە خۆنوسین بدات بۆ ئەوەی بە ئازادی لە سەر خاک و نیشتیمانی خۆی بژیت ، چۆنکە لە هیچ ئایەت و فەرموودەیەک نەهاتووە کە مافی چارەی خۆنوسین بۆ هیچ گەلێک تاوان بێت و فەرز کرابێت کە بۆ هەتا هەتایە ئەو گەلە لە ژێر زۆلم و زۆرداریدا ژیان بە سەر ببات ، هەر بۆیەش گەڵی کورد بە رابەرایەتی سەرۆک و رابەری مەزن (مسعود بارزانی ) لە بیست و پێنجی ئەیلۆلی دوو هەزار و هەڤدە مافی چارەی خۆنوسینی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان بەخشی ، تاوەکۆ بە ئازادی و سەربەستی دەنگی خۆیان بە بەلێ یان نەخێر بدەن ، وە بۆ تەواوی ناوخۆ و جیهان ئاشکرا بکەن کە خەڵکی هەرێمی کوردستان چی دەوێت ، ئەوە بوو لە سەدا نووەت و سێی خەڵک لە پێناو سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەنگی خۆیان بە بەلێدا ، بەلام زۆرێک لە ولاتانی دەورووبەر نەک هەر رێز لە خواست و ویستی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەگرد ، بگرە کەوتنە گیانی ئەم گەڵە تا لاواز و برسی بکەن ، کە ئێستاش لەگەڵی دابێت باجی ئەو چارەی خۆنوسینە لە خەڵکی هەرێمی کوردستان وەردەگرن ، لە کاتێکدا هیچ تاوانێکیان نەکردووە تەنیا ئەوە نەبێت کە ویستوویانە بە ئازادی و سەربەخۆیی بژین .

وتاری مسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان نەک هەر بۆ ئامادەبوانی ئەم لوتکەیە روون و پۆخت بوو ، تەنانەت بۆ تەواوی ناحەز و نەیارانی ناوخۆش ولامێکی جەرگ بر بوو جا چ بۆ ئەوانەی ئێستا لە عێراق لە دەسەلات و پەرلەمانتارن ، چ ئەوانەی ئێستا لە هەرێم لە پشتەوەی تۆرەکۆمەلایەتییەکان حەپە حەپ دەکەن ،خەڵکی هەرێمی کوردستان هەموویان ئەوە دەزانن کە ئەوانە چەندین ساڵە لە ژێر ناوی کورد خۆیان حەشار داوە ، لەگەل دەنگدەرانی خۆیان راستگۆ و جێگای متمانە نەبوون ، لە بەر ئەوەی هەر خەریکی جێ بە جێ کردنی ئەو پلان و تەکتیکە دەرەکییە بوون کە دەیانویست هەرێمی کوردستان بەرەو ئاقاری مەڵکەچکردن و لاوازی و بێ هێزی لە بەرامبەر دۆژمنانی گەلی کورد ببەن ، وە ئەوان بکەنە حاکم تاوەکۆ بریار لە سەر کورد و هەرێمی کوردستان بدەن ، لە کاتێکدا هەر ماوەکانی رابردوو و ئێستا بوو ئەوان لە سەر پشکی کورد لە عێراق خاوەن بریار و پۆست و پلە و کورسی بوون ، کەچی غیرەت و بوێریان نەجۆلا بە روونی و پۆختی بە دەسەلاتی عێراق بلێن سەربەخۆیی بۆ ئەم گەڵە مەزلۆمە لە نان و ئاوێک گرنگترە .

Top