لە فالانتاین نازدار جزیری ڤیدیۆ كلیپی(قسمەت)ی بڵاوكردەوە
بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی(ڤالانتاین),خانمە گۆرانیبێژی دیاری باكووری كوردستان(نازدار جزیری) گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە .
خانمە هونەرمەند نازدار جزیری لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(قسمەت) بڵاوكردەوە كە نازدار خۆی تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (سیامەك فەقیزادە) دابەشكردنی موزیكی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .
هەروەها موسیزیان (ئەفشین شوكری)ڕیكۆردی گۆرانییەكەی كردووەو (ئیمرا ئۆزبیلەن) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە ئەنجامداوە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی