هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی کورسی کۆتاکان

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی کورسی کۆتاکان

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵێک بەسەر پەخستنی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاری نەکراوە، هەرچەند رێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو جار وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی بەیانکرد بەڵام بەهۆی ئەو سکاڵایانی کە لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و کورسی کۆتاکان لە دادگای فیدراڵی تائێستا نەتواندراوە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، ئێمە پێمان وایە تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای فیدراڵی لەسەر هەڵبژاردن کارێکی نابەرپرسانە بوو چونکە لەلایەک خەریکە کۆی پرۆسەی سیاسی و حکومرانی و ئەزموونی هەرێم دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، لەلایەکی ترەوە ئەو کەلتورە پێکەوە ژیانەی کە هەرێمی کوردستانی لە ناوچەکەدا پێدەناسێندرا خەریکە ئەویش ناشیرین ببێت.

گرینگە لە ناوخۆی هەرێم لایەنە سەرەکییەکان بۆ پرسی هەڵبژاردن هەرچی زووە بگەنە رێکەوتنێکی گشتگیر و هەرچی لەمپەر و تەگەرەیەک بوونی هەیە رایبماڵێنن و پاراستنی کۆی ئەزموون و قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان بکەنە ترۆپکی بەرنامە سیاسیەکانیان، هەروەها هەموومان پێکەوە پشتگیری هەوڵەکانی رێزدار سەرۆکی هەرێم بین و بەزووترین کات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و چی تر لە رێگەی دادگای فیدراڵی نەبینە لەمپەر بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تاکە رێگەی بەهێزیمان و سەرکەوتنمان یەکریزییە، هەر لەو رێگەشەوە دەتوانین سەرجەم مافەکانمان بەدەست بهێنین.
منی نبی قهوەچی
١٤ی شوباتی 2024

Top