سێنتکۆم دەڵێت حوسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەک کە بەرەو ئێران دەڕۆیشت

سێنتکۆم دەڵێت حوسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەک کە بەرەو ئێران دەڕۆیشت

 

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، حوسییەکان دوو مووشەکیان ئاراستەی کەشتییەک لە باب ئەلمەندەب کردووە.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم مووشەکانە ئاراستەی کەشتیی بازرگانی ئێم ڤی ستار ئایریس کراوە کە خاوەنەکەی یۆنانە و ئاڵای دوورگەکانی مارشالی هەڵدابوو، کە بەرەو بەندەری ئیمام خومەینی لە ئێران دەڕۆیشت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم کەشتییە گەنمەشامی لە بەڕازیلەوە هەڵگرتبوو.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییەکە لە هێرشەکەی حوسییەکاندا زیانێکی کەمی بەرکەوتووە و تیمەکەی سەلامەتن.

سەرەڕای هێرشەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا بۆ سەر حوسییەکان لەسەر خاکی یەمەن، ئەم گرووپە بەردەوام بووە لە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی دەریای سوور.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top