درێژەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی باشووری لوبنان
![درێژەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی باشووری لوبنان](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240212213236_original_35.jpg )
ڕۆژی یەکشەممە 11ی مانگ، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر پێگەکانی حیزبوڵڵای شیعە لە باشووری لوبنان.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، پێگەیەکی مووشەکی لە شاری مەروحین و دامەزراوە سەربازییەکانی نزیک شارەکانی ڕامیە و یارۆن بۆردومان كراون.
کەناڵی تەلەفزیۆنی “ ئەلمەنار” کە لەژێر کۆنترۆڵی حیزبوڵڵای لوبناندایە، بڵاویکردەوە، كە دوو ئەندامی ئەم گرووپە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون. هاوکات پێشتر حیزبوڵڵا ڕایگەیاندبوو، کە سێ هێرشی کردۆتە سەر ئامانجە سەربازییەکان لە باکووری ئیسرائیل.
گوڵان: سەردار خەلیل