ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ ٢٧ هەزار و ٧٠٨ کەس زیادی کردووە

ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ ٢٧ هەزار و ٧٠٨ کەس زیادی کردووە

 

 

ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بە کوژرانی ١٢٣ فەلەستینی دیکە گەیشتە ٢٧ هەزار و ٧٠٨ کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢٣ فەلەستینی کوژراون و ١٦٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەم شێوەیە ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە بۆ ٢٧ هەزار و ٧٠٨ کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٦٧ هەزار و ١٤٧ کەس زیادی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی ئەو وێرانکاریانەی کە بەهۆی ئەو هێرشانەوە دروست بووە، هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لەژێر داروپەردوودا ماونەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی و پزیشکی کێشەیان هەیە بۆ گەیشتن پێیان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top