لە خۆپیشاندانی دژی حکومەت لە هایتی ٦ کەس کوژراون

لە خۆپیشاندانی دژی حکومەت لە هایتی ٦ کەس کوژراون

 

میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە هەزاران هاووڵاتی هایتی لە زۆرێک لە شارەکاندا لەگەڵ پۆلیسدا تێکهەڵچوون و داوای دەستلەکارکێشانەوەی هێنری سەرۆک وەزیرانیان کردووە.

لە خۆپیشاندانەکاندا کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئاریێل هێنری، سەرۆکوەزیرانی هایتییان دەکرد، ٦ کەس کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامە هەرێمییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، هەزاران کەس کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی هێنری، سەرۆکوەزیرانیان دەکرد، لە زۆرێک لە شارەکان لەگەڵ پۆلیسدا تێکهەڵچوون.

لەم ڕووداوانەدا ٦ کەس بە گوللە کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.

بانگەشەی ئەوە دەکرێت، کە لەو ڕووداوانەی کە ژمارەیەکی زۆر کەس دەستگیرکراون، هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵیان لەدەستداوە و چەتەکان دەستوەردانیان کردووە.

هەزاران کەس لە سەرانسەری وڵات لە گۆڕەپانەکاندا کۆبوونەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئاریێل هێنرییان کردووە بەهۆی نەبوونی ئاسایش و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئابووری.

بەپێی ڕاپۆرتی ٢ی شوباتی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هایتی، لە ٣ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە دوو هەزار و ٣٠٠ کەس لە هایتی کوژراون، بریندار بوون یان ڕفێندراون و ئەم ژمارەیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٠ زیادی کردووە . 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top