ســــه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگرى و سوپاسالارى توركيا كۆبووه‌وه

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/2/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ياشار گوله‌ر وه‌زيرى به‌رگريى توركيا و مه‌تين گوراك سوپاسالارى توركيا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێز باڵيۆزى توركيا له عێراق ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شی نێوانيان، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييهكان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێ كران و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و پاراستنى ئاسايشى سنووره‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ ڕێگريكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى.
داكۆكيكردنهوه له‌سه‌ر بره‌ودان به په‌يوه‌نديى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيهتيى باش، دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.


