لەهێرشە چەکدارییەکان بۆ سەر سنووری نێوان سودان و باشووری سودان: 37 کەس کوژراون

لەهێرشە چەکدارییەکان بۆ سەر سنووری نێوان سودان و باشووری سودان: 37 کەس کوژراون

 

بەپێی وتەی بەرپرسانی خۆجێی، لە هێرشەکانی ڕۆژی شەممە ٣ی کانوونی دووەم لە ٤ گوندی ئەم هەرێمەدا ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ڕۆژی یەکشەممە و دوو شەممە ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٣ لەنێویاندا منداڵن.

لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتایی هەفتەدا ٣٧ هاووڵاتی مەدەنی لە ناوچەی ئەبی یئی کە کێشە لەسەرە لەسەر سنووری سودان و باشووری سودان گیانیان لەدەستدا.

هێرشەکان بۆسەر هاووڵاتیانی سڤیل لە ناوچەی دەوڵەمەندی نەوتی ئەبی یئی بەردەوامە، کە سودانی باشوور و سودان لەسەری ناکۆکییان هەیە.

بەگوێرەی لێدوانی دەسەڵاتدارانی خۆجێی، لە هێرشەکانی ڕۆژی شەممە 3ی کانونی دووەم لە ٤ گوندی ئەم ناوچەیە ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێیان منداڵن.

باس لەوە کرا کە لەو هێرشانەدا دەیان کەس بریندار بوون و ١٨ کەسیش ڕفێندراون و لانیکەم هەزار ئاژەڵ دزراون و زۆر شوێنی کاریش تاڵان کراون.

گروپە نەتەوەییە چەکدارەکان کە لە ویلایەتی واراپی باشووری سودان چالاکن، تۆمەتبار دەكرێن بەم هێرشانە.

هەفتەی ڕابردوو 53 کەس کوژران کە لەنێویاندا 2 سەربازی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکانیان لەگەڵە لە ناوچەی ئابی یئی کە پێکدادانی نەتەوەیی تێدا ڕوویدا.

لەگەڵ واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان سودان و سودانی باشوور لە ساڵی 2005، بڕیار درا کە لە ڕێگەی دانوستانەوە دۆخی ناوچەی ئەبی یئی دیاری بکرێت، بەڵام هیچ ئەنجامێک بەدەست نەهات.

سەرەڕای سەربەخۆیی باشووری سودان لە ساڵی 2011، هێشتا دۆخی ناوچەی ئابی یئی چارەسەر نەکراوە.

یەکێتی ئەفریقا پێشنیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی بۆ ناوچەی ئەبی یئی کرد، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر ئەوە نەکرا کە کێ بەشداری لە هەموو لێکۆڵینەوەکاندا دەکات.

لە ئێستادا ئیدارەیەکی هاوبەشی دەسەڵاتدارانی باشووری سودان و سودان لە ناوچەی جێناکۆکی ئەو دوو وڵاتە هەیە. 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top