سزای لەسێدارەدان بۆ نووسەرێکی ئوسترالی لە چین

سزای لەسێدارەدان بۆ نووسەرێکی ئوسترالی لە چین

 

دەسەڵاتی دادوەری چین سزای لەسێدارەدانی بۆ نووسەری ئوسترالی یانگ هنجون بە تاوانی سیخوڕی دەرکرد.

لە چین، نووسەری ئوسترالی یانگ هنجون بە تۆمەتی سیخوڕیکردن سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

دۆسیەی یانگ کە لە ساڵی ٢٠١٩ بە تۆمەتی سیخوڕی لە چین دەستگیرکرابوو، بە بڕیارێک داخرا. سەرەڕای داواكاری حکومەتی ئوسترالیا بۆ ئازادکردنی ئەو هاووڵاتییە ئوسترالییەی بەڕەچەڵەک چینی، دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ یانگ دەرکرد.

وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا پێنی وانگ لە ڕاگەیاندراوێکدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڕیارەکەی دادگای بە "داخەوە" و "ترسناک" وەسف کرد، دەڵێت ئوسترالییەکان دەیانەوێت یانگ بە خێزانەکەی شاد ببێتەوە، گوتیشی، حکومەت بە توندی وەڵامی بڕیارەکەی چین دەداتەوە".

پێدەچێت سزای لەسێدارەدانی یانگ بەهۆی هەڵسوکەوتی باشیەوە بگۆڕدرێت بۆ زیندانی هەتاهەتایی.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top