هێرشی چەکداری بۆ سەر هێزەکانی پۆلیس لە پارێزگای فارسی ئێران

هێرشی چەکداری بۆ سەر هێزەکانی پۆلیس لە پارێزگای فارسی ئێران

 

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا دوو ئەفسەری پۆلیس لە ئێران کوژران و چوار پۆلیسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران " IRNA  "، لە شاری نیریز سەر بە پارێزگای فارس لە ئێران، چەند چەکدارێك كەلە ناو ئۆتۆمبێلێکی گومان لێكراودا بوون هێزە ئەمنییەکان هەوڵی ڕاگرتنی دەدەن ئەوانیش دەست بەجێ تەقەیان لێکردووە.

لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنەدا دوو ئەفسەری پۆلیس کوژران و چوار پۆلیسیش بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێرشبەرەکان کە دەوترێت، قاچاخچی مادەی هۆشبەرن؛ توانیویانە هەڵبێن. 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top