ڕووسیا: 195 زیندانی ئۆکراینی لەگەڵ 195 زیندانی ڕووسیا ئاڵوگۆڕیان پێكرا

ڕووسیا: 195 زیندانی ئۆکراینی لەگەڵ 195 زیندانی ڕووسیا ئاڵوگۆڕیان پێكرا

 

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، 195 زیندانی ئۆکرانیای لەبەرامبەر 195 زیندانی هێزی ئەمنیی ڕووسیا ئازاد كراون.

ئەم زیندانیانە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نێوان کیێڤ و مۆسکۆدا ئاڵوگۆڕ کران.

لە لایەکی دیکەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی لەگەڵ ڕووسیا پەسەند کرد.

ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: ٢٠٧ سەرباز و مەدەنی ئۆکرانیا گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.  هەروەها هەموو زیندانییەکان دەگەڕێنینەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی 24ی 1 ڕایگەیاند: فڕۆکەیەک کە 65 دیلی ئۆکرانیای تێدابوو لە ڕۆژئاوای ڕووسیا کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top