لەهێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە کەرتی ڕۆژئاوا؛ ٣ فەلەستینی کوژران

لەهێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە کەرتی ڕۆژئاوا؛ ٣ فەلەستینی کوژران

 

 

 

هێزەکانی ئیسرائیل بە هەڵکوتانە سەر نەخۆشخانەی ئیبنی سینا لە شاری جێنین لە کەناری ڕۆژئاوا، ٣ فەلەستینییان کوشت.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند: هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی ئیبنی سینا لە شاری جێنین لە کەرتی ڕۆژئاوا ٣ فەلەستینییان کوشت کە یەکێکیان چارەسەری بۆ دەکرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی فەلەستینی "وەفا"، دوو لە 3 فەلەستینییە کوژراوەکان برای یەکترن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ناوی کوژراوەکان محەممەد و باسیل ئەیمەن ئەلغەزاوی و محەممەد وەلید جەلامینە.

باسیل ئەیمەن ئەلغەزاوی لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.

نزیکەی ١٠ کەس لە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئیسرائیل بە جلوبەرگی مەدەنی و جلوبەرگی پزیشک و پەرستارەوە چوونەتە ناو نەخۆشخانەکە و چوونە نهۆمی سێیەم و ٣ فەلەستینییان کوشت.

مەی ئەلکیلە وەزیری تەندروستی فەلەستین لە بانگەوازێکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤەکان خوازیاری کۆتایی هێنان بە تاوانەکانی سوپای ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین و دامەزراوە تەندروستییەکانی کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا بوو.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top