ئەمریکا: ئێمە هیچ نیازێکمان نییە سوریا بەجێبهێڵین

ئەمریکا: ئێمە هیچ نیازێکمان نییە سوریا بەجێبهێڵین

 

 

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی هیچ نیازی کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا نییە.

ئەمڕۆ (سێشەممە)، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن تورک، ڤیکتۆریا نۆلاند، سەبارەت بەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا بەنیازە هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە گوتی: سەرەتا با ئەوە ڕوون بکەمەوە کە "ئەمریکا هەرگیز لە سوریا ناکشێتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا: هەروەک له ڕووداوه کاره ساتبارانەی که له تورکیا ڕوویاندا، دەڕکەوتووه گرووپی داعش له زۆر شوێن چالاکه و ئێمه لەچەند دەیەی ڕابردوودا له گه ڵ تورکیا له شەڕی دژ به تیرۆریستان هاوکار بووین.

نۆلاند گوتی: ئەم هاوکارییە لەگەڵ تورکیا پێویستە بەردەوام بێت، چ لە عێراق و چ لە سوریا. بەڵام هەندێک جار ناکۆک دەبین لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەم خەباتە، ئەوەی لە هەمووی گرنگترە، بەهێزکردنی هاوکارییەکانمانە. ئێمە پێویستمان بە یەکترە”.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top