ســەرۆک مەسعود بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەکە لە نەوزاد هادی و بارزان قەساب ئەنجامدا

ســەرۆک مەسعود بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەکە لە نەوزاد هادی و بارزان قەساب ئەنجامدا

دوێنێ دووشەممە 22ی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەکە لە نەوزاد هادی و بارزان قەساب ئەنجامدا، و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆیان و خانەوادە و کەسوکاریان کرد بۆ کۆچی دوایی خاتوو (سۆزان هادی مەولوود )ـی خوشکیان.

سەرۆک بارزانی هیوای خواست خوای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموولایەکیان ببەخشێت.

Top